
پێشکەشکردن |
کارگوزاری پاككەرەوە بەرپرسیارە لە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ئۆفیس و میوانخانە. بەرپرسە لە پاک ڕاگرتن و پارێزراوی شوێنەکە، بۆ پشتیوانی لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندان..
بەشداریکردن |
- ئامادەبوون لە شوێنی کار بە بەردەوامی ولە کات (٤ کاتژمێر ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەکا، ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەر پێش وەخت لە کاتی نەهاتنە سەر کار
- پاک ڕاگرتنی ئۆفیس و میوانخانە بە پاککردنەوەی زەوی،دەرگاکان، پەنجەرەکان، پەردەکان وە دیوارەکان
- ئاودانی ڕوەکەکانی نێو ئۆفیس بە شێوەیەکی بەردەوام و پێویست
- فڕێدانی پاشماوەکان لە شوێنی تایبەتی خۆی
- شووشتن و وشککردنەوەی زەوی بە بەکارهێنانی مادەی گونجاو
- پاککردنەوەو تەعقیمکردنی ژوورەکان، دەست شۆرەکان، چێشتخانە،باڵکۆنی و ئاوێنەکان
- دڵنیا بوون لە بوونی بڕی تەواو لە سابوونی دەست شووشتن و کلێنس
- پاککردنەوەی کورسی و مێزی ئۆفیس
- بەکارهێنانی بڕی پێویست لە ماددە پاککەرەوان زیادەڕۆیی نەکردن لە بەکارهێنانیان
- ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەر پێش تەوابوونی ماددە پاککەرەوەکان وە لە کاتی پێویست
- ئاگادارکردنەوەی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەر لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک بۆ نموونە کێشە لە کارەبا، بۆڕی ئاوەکان یەخوود هەر کێشەیەکی تر.
- پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی پاک و خاوێنی و سەلامەتی ڕێکخراو
- پێدانی ڕێنمایی بە میوان و سەردانیکەران بە پێی ڕێنمایی بەڕێوەبەر
- کارکردن بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ، پاراستنی نهێنی وە ڕێز گرتنی کارمەند و میوانەکان
- پابەندنوون بە یاسا و ڕێساکانی هەڵسوکەوت و پاراستنی ڕێکخراو وە بە بەهاکانی ڕێکخراو کە بریتین لە هێزدانەوە، ڕاستگویی، ڕێزگرتن، وە بەردەوامی
- بەجێگەیاندنی هەر کارێکی تر بەگوێرەی رێنمایی بەڕێوەبەر
شارەزایی و تواناکان |
- توانای خوێندنەوە و نوسین (خوێندەواری) بەڵام هەبوونی بڕوانامە داواکراو نیە
- هۆشیاری و ئەتەکێتی کارکردن
- لایەنی کەم کەمتر لە ساڵێک ئەزموونی کارکردن لە پاککردنەوە
- ئەزموونی کارکردن لە شوێنی فەرمی باشترە
- ئەزموونی کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکان خاڵێکی بەهێزە
- تێگەیشتن لە بنچینە و ئەرکە مرۆڤاییەتیەکان داواکراوە
- زمانی کوردی داواکراوە، زانینی زمانی عەرەبی ئیمتیازێکی زیادەیە
- پابەندبوون بە کات، جێگەی متمانە و ئیشککەر
- توانای وردبینی لە کار و ڕاپەڕاندنی چەند کارێک لە یەک کاتتدا
- پێشکەشکردنی راپۆرت لەسەر کێشەکان لە کاتی پێویست
- توانای کارکردن سەربەخۆ وە بەهاوبەشی لەگەل تیمێک
- پابەندبوون و ڕێزگرتن بە ئامانج و بەهاکانی ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی
:داواکارییە جەستەییەکان
- چەمانەوەو جوڵەی بەردەوام لە کاتی پاککردنەوە وەکو دەست شۆر، زەوی وە ژێر کەلوپەلەکان
- توانای بە پێوە وەستان و جوڵان بۆ ماوەیەکی درێژ
ئەم وەسفەی کارە دەکرێ گۆڕانکاری بەسەردابێت ماوە بۆ ماوە بە گوێرەی پێویستی رێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی
erbiljobs@womenforwomen.org تکایە سیڤیەکەت بە ئیمەیڵێک بنێرە بۆ
'cleaner' لە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت 'بنووسە 'کارگوزاری پاککەرەوە' یاخوود
دواکات بۆ پێشکەشکردنی سیڤی ٣ ئاب ٢٠٢٥. دەکرێت پێش ماوەی بەسەرچوونی ئەم بەروارە دەست بکەین بە سەیرکردنی سیڤیەکان و دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن