رێكخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەولەتی
مەرجە سەرەکیەکان بۆ بهكرێ گرتنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ شۆفێر
پێشەکی
رێكخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی لە عێراق هەڵدە ستێت به بهكرێ گرتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUV لەگەڵ شۆفێر لە هەولێر و گەشتهكان ئەنجام دەدات بۆ ناوه و دهرهوهی هەرێمی كوردستان و لە ژێر سەرپەرشتی لێپرسراوی لۆجیستیکی دەبێت.
مەبەست
دابینکەری خزمەت گوزاری (شۆفێر) بەرپرس دەبێت لە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و شۆفێریکردن و پێشکەشکردنی خزمەت گوزاری پەیوەندیدار و پاڵپشتی پێویست بۆ کارگێری لۆجیستیک لەژێرچاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری لۆجیستیکی بەپێی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە
ئۆتۆمبێلی SUV بە هەموو شتێکەوە (شۆفێر، بیمە، سووتەمەنی، چاککردنەوە).
شوفێر و ئۆتۆمبێلەکە لە هەولێر دەبێت لەگەڵ دەرچوونی لە ناو هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەتی موصڵ و دەوروبەری.
ئۆتۆمبیل و شۆفێر ڕۆژانە 8 کاتژمێر کاردەکەن، هەفتەی پێنج ڕۆژ، بۆ گرێبەستی مانگانە.
کاتی دەوامی ئاسایی کاتژمێر 08:30-4:30:00 PM دەبێت لە یەکشەممە تا پێنجشەممە. هەر کاتژمێرێکی زیادە کە کار بکرێت بە کاتی پشوو قەرەبوو دەکرێتەوە.
بۆ هەر مانگێک ئۆتۆمبێل لە نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ کیلۆمەتر دەڕوات.
رێكخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی پلانی هەیە بۆ بەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێلی تر لەسەر بنەمای ڕۆژانە، کە ڕۆژی تەواو و نیو ڕۆژ دەگرێتەوە
ماوهی گرێبهست
گرێبەستەکە بۆ ماوەی شەش مانگە و دەکرێت لهكاتی ههبوونی پرۆژه نوێ بکرێتەوە
ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان
شۆفێریکردن بە شێوەیەکی سەلامەت و باوەڕپێکراو وەکوو لە خوارەوە هاتووە:
أ- لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ گواستنەوەی کارمەندانی ڕێگەپێدراو و گەیاندن و کۆکردنەوەی کەل و پەلی و ئامێرەکانی پڕۆژەکە
ب- یارمەتیدانی ستافی پڕۆژە لە بارکردن و دابەزاندنی کەل و پەلەکانی پڕۆژە، بەپێی پێویست
- بهدوا داچوونی ڕۆژانەی بۆ ئۆتۆمبێل؛ پشکنینی ڕۆن، ئاو، پاتری، سوکان، تایە و هتد؛ دڵنیابوون لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە پاکه له ناوه و دهرهوه.
-دلنیابون لە بەردەست بوونی هەموو بەڵگەنامە و پێداوێستیە سەرەتاییەکان لەوانە تۆمارەکانی ڕوداوەکان و ڕێبەری نوسینگەی تۆماری ئۆتۆمبێل و کەرەستە بنەرەتیەکانی سەلامەتی و نەخشەی شار و هەرێم
- دڵنیابون لەوەی کە ئەوهەنگاوانەی لەلایان حکومەتی عێڕاق و ڕێکخراوە نا حکومیە نێودەولەتیەکان دانراوە پەیڕەو بکرێت وە یاساو رێساکان بگرێتەبەر لە کاتی هەر ڕوداوێکی نەخوازراوی هاتوچۆ
ئەرکەکانی شۆفێری بە سەلامەتی و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن.
-جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تری لۆجیستی و خزمەتگوزاری تەکنیکی داواکراو.
- پابەند بوون بە هەموو ستانداردەکانی رێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەڵەتی، گەیاندنی چەمکە بنەرەتیەکانی یاساکانی ئۆتۆمبێل بۆ هەموو سەرنشینەکان.
-پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ئاسایی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی تر بەپێی داواکاری بۆ كارگێری لۆجستیك
جێبه جێ کردنی چالاکیه ئیداریه کان و ئه رکی لۆجستی تر له کاتی شۆفێرینەکردنبه پێی پێویست
لێهاتوویی شۆفێرەکە
پیشەگەری: زانیاری باش دەربارەی ناوچەکە و بارودۆخی ئێستای ڕێگاوبان
هۆشیاری سەلامەتی و ئاسایش: توانای جێبەجێکردنو بڕیاردانی باش لە ئەرکەکاندا.
پلاندانان و رێکخستن: هەبوونی توانا بۆ پابەندبوون بە کارەکان و ئەنجامدانی کارەکان لە کاتی خۆی
قسەکردن و پەیوەندی : کارامەیی پەیوەندیکردن (توانای قسەکردن و نوسینی بنەڕەتی)
کاری تیمی: شارەزایی و توانای پێویست بۆ دامەزراندن و پاراستنی پەیوەندی کاریگەری کارکردن لەگەڵ خەڵک لە ژینگەیەکی فرە کولتووری و فرە ڕەگەزی لەگەڵ هەستیاری و ڕێزگرتن لە هەمەجۆری
هەڵسوکەوتی لەگەڵ سەرنشینەکان: ئاکاری بەرز و بە ڕێز و متمانەپێکراو.
بەرپرسیارێتی: هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرز و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی ڕێگاوبان و سەلامەتی
پابەندبوون بە فێربوونی بەردەوام: دەستپێشخەری و ئامادەیی بۆ فێربوونی شارەزایی نوێ
بەهرە و شارەزاییەکانی شۆفێر
پێویستە تۆماری شۆفێری خاوێنی هەبێت و مۆڵەتی شۆفێری یاسایی هەبێت و هیچ پێشینەیەکی خراپی شۆفێری نەبێت
شارەزایی باش و توانای کارکردن لە تیمێکدا
زمانی کوردی و عەرەبی هەردووکیان پێویستە (خوێندنەوە، نووسین، قسەکردن) زمانی ئینگلیزی سوودبەخشە و خاڵێکی بەهێزە
ڕەفتاری پیشەیی و کەسی بەرچاو و، شەفافیەت و کراوەیی
خۆ گونجێنەر و جێی متمانە
پاراستنی نهێنی ئەو زانیارییانەی دەستیان پێدەگات لە کاتی کارکردندا
توانای مانەوە لە ژێر فشاردا
مەرجەکانی ئۆتۆمبێل (SUV)
پێویسته ئۆتۆمبێلهكه له دۆخێكی باش دا بێت و مۆدێلی له 2020 نزم تر نهبێت
ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پێشکەش دەکرێت دەبێت باشترین کوالیتی هەبێت بەبێ ئەوەی زیانی دیار و بەرچاوی هەبێت؛ جامی ئۆتۆمبێلەکان دەبێت لە دۆخێکی بێ کەموکوڕیدا بن بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکیان هەبێت.
ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دابینکراوە پێویستە تەواوی ئامرازە پێویستەکانی لەگەڵ دابین بکرێت، لەوانەش تایەی سپێر (یەدەگ)، ئامرازی گۆڕینی ویل، ئامێری چەتاڵی پاتری، جانتای فریاگوزاری سەرەتایی، پشتێنەی سەلامەتی کارا (پێشەوە و دواوە)، هتد..
پێویسته ئۆتۆمبێلهكه هیچ پارچهیهكی نهگۆڕابێت و پارچەکانی لاشەی (بیلادی) بێت.
ئۆتۆمبێلەکە دەبێت سەلامەت بێت و لانی کەمی پێویستی پەڕەشوت و پشتێنەی سەلامەتی تێدابێت
پێویستە ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی یاسایی تۆمار کرابێت و PVI (ههززه)ی هەبێت. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی شوفێرەکە نەبوو، دەبێ بریکارنامەی یاسایی هەبێت بۆ ئۆتۆمبێلەکە.
پێویسته ئۆتۆمبێلهكه پێش ئهوهی دهست بهكار بكات لهگهل WFWI بیمهی بۆ كرابێت
ئەوانی تر
پێویستە سیڤی شۆفێر لهگهڵ تایبەتمەندی ئۆتۆمبێل پێشکەش بکرێت بۆ کێبڕکێ لە چوارچێوەی پرۆسەی پێشکەشکردن
تکایە ئەم فؤڕمانەی خوارەوە دابەزێنە و پڕیان بکەوە ، بۆ دابەزاندنی فۆرمەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە
https://www.ngosjobs-bids.com/bids/5078-njb5078-wfwi-rental-car-driver-with-car
Bفۆڕمەکان بخەرە ناو زەرفێکی داخراو بیهێنە بۆ ئۆفیسی ڕێکخراوەکەمان لە ٤ تاوەرس، شوقەی .B2نهۆمی یەکەم،
.دوا کات بۆ پێشکەشکردنی فۆڕم، ٢٨/١/٢٠٢٥ کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆ